بەشداری و پشتیوانی پلاتفۆرم یارسان لە بڕیار کۆبینەوەی یەکیەتی نەتەوەیی

ئەنجام نامە و بڕیارەگان کۆبینەوەی یەکیەتی نەتەوەیی و لایەنەیل بەشدار وە ئیجوورەسە:

کۆبوونەوەی یەکیەتی نەتەوەیی

نوێنەری پارتەکان و ١٧:٠٠ کاتژمێر ٢٠٢٠ی ئاداری ٢لەبەر کۆرۆنا ڤایرۆس، ئەمڕۆ پێکهاتە کوردستانیەکان لە هەر چوارپارچەی کوردستان، کۆنفرانسێکی میدیایی لە ڕێگای تۆری سکایپەوە لە سەر ناوی یەکیەتی نەتەوەیی بەرێوە چوو. نوێنەری ڕێکخراوەکان و یان لە ژێر درووشمی ” بە یەکیەتی نەتەوەیی ٢٠٢٠پێکهاتەکانی کوردستان نەورۆزی نەورۆز پیرۆز بکەین، دەست نیشان کرد. هەروەهاش کە خۆتان ئاگادارن؛ بە بۆنەی بڵاو بوونەوەی پەتای کۆرۆنا ڤایرۆس نەمانتوانی ئەم ڕیورەسمە بە شێوەی ڕاستەوخۆ بەڕێوەبەرین، هەر بۆیە ناچار بووین لە ڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە نەورۆزمان پیرۆز کرد.

لە کۆنفرانسی سکایپی دا، دەستنیشان کرا تا چ ڕێژەیەک کوردستانیانی تاراوگە، تووش کۆرۆنا ڤایرۆس بوون و بەداخەوە گیانی خۆیان لەدەست داوە و هەروەها، چ ڕێژەیەکیش تا ئێستا تووش بوون. لە ئەنجامی ئەم نرخاندنەدا، هەموو لاێەکان گەشتین بەم ئەنجامەی کە، مەترسی بڵاو بوونەوەی پەتای کۆرۆنا ڤایرۆس روبەڕوی هەر چوار پارچەی کوردستان بووەتەوە. ی ئادار هەتا کوو ١٠نوێنەرانی پارت و پێکهاتە کوردستانیان خەباتی خۆیان لە رێکەوتی ئەمڕۆیان دەست نیشان کرد. بە تایبەتی لەسەر گەمارۆ خستنە سەر کەمپی پەنابەرانی مەخمور نرخاندنیان کرد. هەروەها ئاماژەیان بەوە کرد کە ئەم گەمارۆ خستنە سەرە بە هیچ جۆرێک قابلی قبووڵ نییە و ئەمە پرسگریەکی نەتەوەییە و پێویست دەکات کە بە زووترین کات کۆتایی پێی بهێنریت. بە تایبەتی لەسەر کەمپی پەنابەرانی مەخمور، شەنگال و شەهبا. پارت و پێکهاتە کوردستانیەکان پێداگریان لەسەر کرد و ڕایانگەێاند؛ کە بە پێشەنگایەتی هێڤی سووری کوردستان، پێویستە؛ پرۆژەی هاوکاری کردنی دانیشتوانی ئەم سێ ناوچەێە ئەنجام بدرێت، و لە ڕێی دیالۆگەوە لەگەڵ حکومەتی باشوور ڕێگە چارەیەک بدۆزرێتەوە. کارەساتی کۆرۆنا بووتە ڕۆژەڤی هەموو گەلان لە سەرتاسەری جیهان دا، هێزە داگیرکەرەکان دەێانهەوێت ئەم هەلە بقۆزنەوە بۆ داگیر کردنی زیاتری کوردستان، لە باکووری کوردستان ئەو شارەداریانەی کە بە ویست و ئیرادەی گەلەکەمان دەست نیشان کرابوون لە ڕێگای قەیومەوە کرانە ئامانج، بە هەزاران سیاسەتمەداری کورد خراونەتە بەندیخانە و ئێستاش گیانیان لە مەترسی دایە. دوژمن بە سیاسەتی قرێژ هێرش دەکەنە سەر گەلی ئێمە. دەوڵەتی ئێران سزادراوانی ئاسایی بەر دەدات، بەڵام بەندکراوانی کورد و سیاسی لە بەندیخانەکان دا هێشتووەتەوە. داگیرکەران لە هەر هەل و مەرجێکدا هێرش دەکەنە سەر دەستکەوتەکان و پیرۆزیەکانی گەلێ ئێمە، لە وەها بارودۆخێکدا؛ پێویستە کە تەندروستی و بەرژەوەندی گەلی کوردستان لەسەر هەموو پارت و سازی و ڕامانی سیاسی دا لە پێش
هەموو شتێکەوە بێت. دەبێت بە ڕۆحی یەکیەتی نەتەوەیی پشتگیری و پشتیوانی لە گەلەکەمان بکەین، بەرژەوەندی و تەندروستی گەل بپارێزین و هەموو پێکەوە بە نەخشەڕێگایەکی هاوبەش کار بۆ ئەم مژارە بکەین. ئەو هەڤاڵانەی بەشداری کۆنفرانسی سکایپ بوون، ئاماژەێان بەوە کرد کە؛ لەم بارودۆخە نالەبارەی کە ئێستا تێیداین، پێویستە هەموو تاکێکی کورد لە سەر ئەم کێشانە بە ڕۆحێکی بەرپرسیارانەوە هەڵسووکەوت بکەن و لەهەر چوار پارچەی کوردستان پشتیوانی لێ بکەن. پاش نرخاندن و ئانالیزی دۆخەکە، پلانسازی ئەنجام درا. یەکیەتی نەتەوەیی لەم کاتەدا، نیاز و پێویستێکی گرنگە، بە ئەنجام دانی هاوکاری و چالاکی هوشیار کردنەوەی کۆمەڵاگا و بە ڕێکخستن و کوردینە کردنی تاکەکان و پێش خستنی هەڤاڵیەتی کۆلەکتیڤ، یەکیەتی نەتەوەی پێش بخەین و تەندروستی گەلەکەمان گرنگتر لە هەر بەرژەوەندیەکی تر لەبەر چاو بگرین.

لەم کۆبوونەوەیەدا، بانگەوازی لەهەموو پارت و رێکخستنی کوردستانیان کرا کە، ئەم ڕەوشەی ئێستا لەبەر چاو بگیرێت و لە جیاتی بەرژەوەندی تاک، مرۆڤاێەتی لە سەروو هەموو شتێک لە بەرچاو بگیرێت و هۆشمەندی و هوشیاری سیاسی زیاتر ڕەچاو بکرێت. لەم کۆبوونەوەیەدا بڕیار درا کە ئەم بانگەوازیە بۆ کوردستانیان بکرێت:

پێویستە هەر کەس لەماڵی خوی بمێنێتەوە، پێویستە بۆ بەرەنگار بوونەوە لە دژی کۆرۆنا ڤایرۆس، ڕینماییە تەندروستیەکان لەبەر چاو بگیرێت، تەنها لە خۆ و ژیانی خۆمان بەرپرسیار نین، بەڵکوو بە بەرپرسیاریەتیەوە هەڵسووکەوت لەگەڵ دەوروبەری خۆمان دا بکەین، نەبینە هۆکاری تەشەنە سەندنی ئەم پەتاێە و خۆمان و خانەوادە و چواردەورمان بخەینە مەترسیەوە. پێویستە بە هوشیاری کۆمەڵاێەتی و تەندروستیەکی هاوبەش لە دژی کۆرۆنا ڤایرۆس هەموو پێکەوە لەم ڕێگەدا سەرکەوتن بەدەست بهێنین. هەروەها پێویست دەکات لە ڕێگای پەیوەندی تەلەفونونی لە یەکتر بپرسینەوە و ئاگاداری باری تەندروستی یەکتر بین و دۆستان و ئازیزانمان بە تەنها نەهێڵین

لەم کۆبوونەوەیە دا ئەم بڕیارانە گیران: -کۆبوونەوەکانی یەکیەتی نەتەوەیی مانگێک یەک جار ئەنجام بدرێت. ١ -لە دژی کۆرۆنا ڤایرۆس و تەندروستی گەلی کورد، دەبێت لە چوارچیوەی یەکیەتی ٢ نەتەوەیی و هەموو پێکەوە هەنگاو بنیین. -نامەیەک لە دژی گەمارۆ حستنە سەر کەمپی مەخمور بە هاوفکری هەموو لاێەنەکان ٣ ئامادە بکرێت، دەبێت بۆ بەڕیوەبەرانی باشور، پ د ک، ڕێزدار مەسعود بارزانی و رێزدار نێچیڤان بارزانی و سەرۆکی پەرلەمان، لە ڕێگای پوست و سوسیال میدیاوە بنێردرێت. -دەبێت نامەێەکی هاوبەش ئامادە بکرێت و بۆ یو ئێن و رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان ٤ بنێردریت.
-دەبێت کامپانیای هاوکاری مرۆیی لە ماڵبات و خوشک و براکانمان پێک بهێنین و لە ٥ سەرەتادا بۆ دانیشتوانی مەخمور و شەنگار و شەهبا و پاشان بۆ هەموو کوردستانیان، ڕێک بخرێت، ئەم کارە لە لاێەن مانگی سوری کوردستان (هێڤیا سوور کوردستان) ئورگانیزە بکرێت. –بۆ پشتیوانی لە گیراوانی بەندیخانەکانی تورکیە و باکور و ئێران و ڕۆژهەڵات، لە ٦ ی مانگی نیسان لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان چالاکیەک رێک بخرێت.٦-٥ ڕۆژانی

پارت و رێکخراو و سازی بەشدار: ی ن ک (یەکیەتی نیشتمانی کوردستان ) تەڤگەری گۆڕان ک ج د ک- ئو (کۆنگرا جڤاکا کوردستانیان-ئورووپا) ئورووپا) – ئو (تەڤگەرا ژنان کوردستان – ت ژ ک باشوور – پارتی شیوعی کوردستان باشوور – پارتی زەحمەتکێشان ، پ ا د ئێ (پارتیا ئازادی و دیموکراسیا ئێزدیا). تەڤگەری ئازادی پ ی د (پارتی یەکیەتی دیموکرات)، پ د ک س (پارتیا دیموکراتا کوردی سووری)، پارتی چەپی کوردی سووری سووریا – تەڤگەرا نووژەنا کوردستان، پارتیا دیموکراتا کوردی لە سووریا (الپارتی)، پارتیا دیموکراتا پێشڤەرو یا کورد لە سووریا، پارتیا چەپا دیموکرات لە سووریا، پ ی د ک س ( پارتیا یەکیەتیا دیموقراتا کوردی لە سووریا، پارتیا ڕێکەفتنا کورد لە سووریا، پارتیا چاکسازیا کورد لە سووریا، پارتیا کەسکا کوردستان لە سووریا، پارتیا دیموکراتا کوردستان لە سووریا، پارتیا کۆمۆنیستا کوردستان لە سووریا، پ ی ک ( پارتیا ئیسلامیا کوردستان)، ک ک پ (پارتیا کۆمۆنیستا کوردستان)، تەڤگەرا کاوە، پژاک ( پارتی ژیانی ئازادی کوردستان)، کۆدار (جیڤاکی دیموکراتیک و ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، کژار (جیڤاکی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان)،
پلاتفۆرمی هەورام، پلاتفۆرمی یارسان، یەکیەتی شۆڕشگێڕان کوردستان یاری کورد،

Kurdistan human rights Association FEDA ( Federesyona Elewîyên Kurdistan) NAV – YEK ( Federasyona Komelên Êzidiya) Kurdische Zentrum Berlin CIK ( Civaka Islamiya Kurdistan) Enstituta Kurdî – Almanaya Enstituta Kurdî – Bruksel MŞD ( Meclîsa Şingal a Derveyî Welat) YMK ( Yekîtîya Mamostayên Kurdistan) YES (Yekitiya Êzdiyên Sûri) Kurdisch Gemeinde Brandenburg – Berlîn Dachverband der Êzidischen Frauenräte DKF ( Deutsch-kurdisches Forum) e.V Dresden Mezopotamya Halk Kongresi. Mezopotamya Özgurluk Partisi.

• PADÊ (Partiya Azadî û Demokrasiya Êzîdiya) • Tevgêrê Azadî • PYD (Partiya Yekîtiya Demokrat ) • P.D.K.S (Partiya demoqtat a kurdî ya sûrî) • Partiya Çep a Kurd li Sûrî. • Tevgêra nûjen a Kurdistanî-sûrya. • Partiya Demokrata Kurd li Sûriya( el partî). • Partiya Demokrata Pêşverû ya kurd li sûriya. • Partiya Çep a Demokrat li sûriya. • PYDKS – Partiya Yekiti ya demoqrat a kurd li sûriyê . • Partiya rêkeftin a kurd li sûrya. • Partiya çaksaziya kurd li sûriya. • Partiya kesk a Kurdistanî li sûriya

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *