نۊسەر و مینەوانێگ ترەگ کاکەیی پشتیوانی خوەی لە گەورایەیل یارسانی ئێلام کرد و لە مەردم یارسان خوازیار بیە خوەیان لە وەرانوەر ویرۆس کۆرۆنا بپارێزن

لە شوون ئەوەیگە دوکتور نووری کاکەیی پشتیوانی خوەی لە پەیام و بەیانیەیل گەورا و سەییەیل کوومەڵگای یارسان لە بارەی هووشیار بیێن مەردم یارسان لە تۊش نەوین وە ویرۆس کۆرۆنا بڵاو کرد، کەسایەتی ترەک یارسانی/کاکەیی لە باشوور کوردستان وە ناو دوکتور سیروان هاواری نۊسەر و مینەوان یارسانی/کاکەیی پەیام پشیوانی خوەی و داواکاری خوەی پارێزین ڵە مەردم بڵاو کردیە.

پەیام دوکتور سیروان هاواری وە ئیجوورەسە:

لە هەموو ئائینێکدا سومبول و پیرۆزی هەیە…. لەڕێگەی ئەوسومبولانەوە ئامۆژگاری و کارە باشەکانی هەر ئائینێک سەرچاوە ئەگرن …..ئێمە وەک کۆمەڵگای یارسان لەشوێنە جیاجیاکانی ئەم جیهانەدا بەتایبەتی چوار پارچەی کوردستان شوێنمان گرتووەو بونمان هەبوە…. سومبولەکانی ئائین و باوەڕی یارسان بریتین لە(ڕاستی ..پاکی .. نیکی … ڕەدا )ئەمانە لەفەرمودەیەکی شاخۆشێنی لوڕستانیدا هاتون ..ئەم چوار گوزارشتە سەران سەری ژیانی یارسانیانی داگیرکردوەو لەژیانی ڕۆژانەیاندا هەڵسو کەوتو ڕاو سەرنج و کردارو وتاریان لەو چوار گوزارشتەدا خۆ ئەگرتەوە ..لەم ڕێگەوە ئەچنە قوڵایی ژیان و ڕوداوە خۆشو ناخۆشەکانەوە ….بۆیە بیرمەندان و نوسەران و ئائیندارەکان لەهەموو کاتەکاندا پەنا بۆ ئەم سومبولانە ئەبەن و ئەیانکەنە سەرچاوە بۆ بڕیارو ئامۆژگاری ….بۆیە من وەک تاکێکی یارسان دەست خۆشی خۆم ئاڕاستەی هەموو نوسەرەکان و ئاێین پەروەرانی وەک بەڕێز سید نسرالدین و بەڕێز محمد حسینی شاابراهیمی ئەکەم بەهەستانیان بە ئاگاداری و ئامۆژگاری سەرجەم یارسانیان بۆ خۆپاراستن و بەئاگابون لەمەترسی ئەم نەخۆشیە درمە ترسناکە کەدور کەونەوە لەشوێنی قەرەباڵخ و نەڕۆشتن سەردانی نەکردنی شوێنە پیرۆزەکان تاکۆتایی بەم نەخۆشییە درمە دێت ….ئەرکە لەسەر هەموو یارسانیەک وەک سومبولەکانی یارسان پێمان ئەڵێن .(ڕاستگۆبین لەگەڵ خۆمان و دەورو بەرمان پاراستنی خۆمان لەڕوداوە خراپەکان …..پاکژی بیرو کردەوەو لەش و لارو دەورو بەرمان بپارێزین وەک ئەڵێن میکروب لەشوێنە پاکەکاندا ناژی …هەروەها ئەبێت سنگ فراوان و هاو سوزو هوشیار بین بۆ دەورو بەری خۆمان و بەخشندەو هاوکار بین …دیسانەوە سوپاسی هەمو ئەو بەڕێزانە ئەکەم کەبەبڕیارو ئامۆژگاریان هەوڵی پاراستنی یارسانیان و خەڵکانی نزیکیان ئەدەن ..لای خاوەنکاریش نزا ئەکەم ئیرادەی خۆپاراستن بەیاسانیان ببەخشێت …وەسوپاسی هەموو ئەو پەیج و ئەکاونتانە ئەکەم بەبەردەوامی ئامۆژگاری وڕوداوەکان بە سەرجەم یارسانیان ئەگەیەنن …..

هەق یاهوو

دوکتور سیروان هاواری ۱۰-۰۳-۲۰۲۰

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *