توندوتیژی بنەماڵەیی دژی ژنان لە دەورانی کۆرۆنادا؛ ژیران رۆژەف

توندوتیژی بنەماڵەیی دژی ژنان لە دەورانی کۆرۆنادا


بنەماڵەکان سەرەڕای کێشەکانی کە پێشتر هەیانبووە، ئەم ڕۆژانە بە دەسپێکی کۆرۆنا و بەڕێوەبردنی یاسای دابڕگە، شایەتی داخرانی کار و کەسابەتییان بوون.
وێناکردنی لەدەستدانی شوغل و بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ کێشەی زۆری ماڵیی بۆ پیاوان کە دەبێتە هۆی دڵەڕاوکێی ئەوان؛ لە وەها باردۆخێکدا داهاتووی ئابووری بۆ یەک یەکی ئەندامانی بنەماڵەکە ڕەش و تاریکتر دەبێت. چونکە سفرەی بژیویان بچووکتر دەبێتەوە یا تەنانەت خاڵی. تەنانەت توندوتیژی دژی ژنان و منداڵان یەکێک لە لێکەوتەکانی دابڕگەی بنەماڵەیە. لە دەرەوەی سنوورەکانی ئێران و کوردستانیش هەیە.
وڵاتانی ئوروووپایی بۆ پشتیوانی لە قوربانیانی توندوتیژی هەندێک ڕێکاریان گرتووەتە بەر. بۆ نموونە وڵاتی ئاڵمان چەند ژمارە تەلەفوونی بۆ کاتی پێویست داناوە و هەروەها چەند شوێنێکی بۆ ئەو کەسانە دیاری کردووە کە توندوتیژیان دژی ئەنجام دەدرێت. وەزیری کاروباری بنەماڵەیی ئەو وڵاتە لە وتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەی “ڕاینشر پۆست”وتوویەتی، هۆتێلەکانی کە خاڵین بۆ ئەو ژنانەیە کە بەرەڕووی توندوتیژی دەبنەوە.
یەکێک لە هۆکارە گرینگەکانی توندوتیژی دابەزینی سەرمایەی کۆمەڵایەتی وەک دابەزینی پێوەندییەکان و سەردانی نێوان ئەندامانی بنەماڵە، خزم و دۆستانە. پەراوێزخرانی کۆمەڵایەتی کە دەبێتە هۆی شاراوەبوونی توندوتیژی لەلایەن کەسانی دیکە و نەدانی ڕاپۆرت بە بنکەکانی پشتیوانی لە بنەماڵە. لەلایەکی دیکەوە دەبێتە هۆی بێبەشبوونی ئەو بنەماڵانەی کە لە پشتیوانی مادی و مەعنەویان کەمتره.
بۆیە گەڵاڵەی نێوان دانانی کۆمەڵایەتی و بەرزکردنەوەی پەرواێزخستنی کۆمەڵایەتی بنەماڵەکان دەبێتە هۆی هەڵکشانی توندوتیژی و شاردنەوەیان لە یاسا.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوی تەندروستی یەک لە سەر سێی ژنانی جیهان لەلایەن مێردەکانیانەوە توندوتیژیان دژی ئەنجام دەدرێت.
قوربانی بوونی ١ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار کەس تووشی جۆرەکانی توندوتیژی دەبنەوە. ٢.٥ لە سەد لە مردنەکان لە جیهاندا بە هۆی توندوتیژی ڕوو دەدات، ئەوەش وەک چوارەمین هۆکاری مردن لە جیهاندا ئەژمار دەکرێت. ئەوەش دەرخەری ئەوەیە کە بەپێچەوانەی ئەو جۆرەی کە ئێمە بیر لە دەکەینەوە بنەماڵە شوێنێکی ئەمەن و لێوانلێو لە خۆشەویستی نییە. بەڵکوو زۆربەی ژنان و منداڵان لە جیهاندا تووشی توندوتیژی دەبنەوە.

چینییەکان پاش قۆناغی دابڕگە، شایەتی ڕیزی دوور و درێژی تەڵاق بوون و لە وڵاتی فەرانسەش پۆلیسی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند: ئاستی تووندوتیژی بنەماڵەیی لە قۆناغی دابڕگە هەتا ٢٣% بەرزبوونەوەی بە خووەبینووە، لە وڵاتی برازیل دۆسیەکانی دادوەری تووندوتیژی بنەماڵەیی باسی لە بەرزبوونەوە لە سەدا ٤٠ دەکەن و نموونەیەکی دیکەش وڵاتی ئوسترالیایە، کە تووندتیژی پێی ناوەتە قۆناغی لە ٧٠%.
لە وڵاتانی ئیتالیا و ئامریکا و زۆربەی وڵاتانی دیکەش وەها بارودۆخێکی هاوشێوەیان هەیە، زۆرێک لە چالاکان لەو شێوازە ڕاگرتنە لە ماڵ بۆ ژنان وەکوو مەترسییەکی جیددی گشتیگیر باس کردووە و گرژییەکانی قۆناغی کۆرۆنا و پاش کۆرۆنایان بە هۆی مەندی ئابووری و دڵەڕاکێی سەرچاوەگرتوو لەو دۆخە، وەکوو قەیرانێکی جیددی بە زۆربوونی تووندوتیژی بنەماڵەیی دەزانن.

بێگومان پشتگوخستنی ئەو قەیرانە، لە قۆناغەکانی داهاتوو و تێپەڕاین لەو نەخۆشییە، دەبێتە هۆی ئەوەیکە دژکردەوەی ڕۆحی و ڕەوانی زۆرێک لە ژنانی ناو کۆمەڵگای لێبکەوێتەوە کە هەنووکە لە ژێر سێبەری ترس لە کۆرۆنا دان وکەمتر باسی لێکراو و دەکرێت.
کۆرۆنا، بمێنێتەوە و خۆماڵی ببێتەوە یان بنبڕ بکرێت، دەورانی تەشەناسەندن و جێخۆشکردنی خاوەن ڕێکەوتی ماوەبەسەرچوویی تایبەتی ئەم ڤایرۆسەیە، کە لە شێوەی نەخۆشییە گشتگیرییەکانی دیکەی مێژووی مرۆڤایەتی کە زاڵبووە بە سەریدا، بەڵام ئەوەیکە درێژخایەنی دەبێت ئاسەواری ئەو ڤایرۆسەیە، کە وەچەیەک لەگەڵ لێکەوتەکانی دەکاتە قوربانی خۆی.
نیگەرانی لە تێکرووخانی ئابووری نەتەوەیی و مەندی ناوقەدشکێنی (کمرشکن) ئابووری جیهانی بووەتە هۆی ئەوەی باس و خواسێکی جیددی لە ناو بژاردە سیاسییەکانی وڵاتانی جیهانە، کە بۆ ڕاگرتنی باڵانسێک لە نێوان پێویستییەکانی سوورانەوەی ئابووری و بەربەرکانێ لەگەڵ کۆرۆنا باسێ لێوەدەکرێت. ئەم ڕۆژانە نێوان دانانی کۆمەڵایەتی ڕێگارێیە بۆ ڕاگرتنی باڵانسی نێوان بژێوی ژیان و تەندروستی، کە کەمترین خەسارەتی ڕەوانی بە تایبەتی تووندوتیژی بنەماڵەیی دژی ژنان باسی لێدەکرێت. درێژخایەنی و قوڵایی ئەو خەسارەتە، تێچووی درێژەماوە و قورسی لە سەر جەستەی هاووڵاتییان بە تایبەتی ژنان دادەنێت و لە ئەگەری مانەوەی ئەم خەسارەتە، وەکوو ئاگری ژێر خۆڵەمێش داوێنی ژیانی کۆمەڵایەتی دەگرێتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *